Artwork

Innhold levert av Dr. J. Vernon McGee. Alt podcastinnhold, inkludert episoder, grafikk og podcastbeskrivelser, lastes opp og leveres direkte av Dr. J. Vernon McGee eller deres podcastplattformpartner. Hvis du tror at noen bruker det opphavsrettsbeskyttede verket ditt uten din tillatelse, kan du følge prosessen skissert her https://no.player.fm/legal.
Player FM - Podcast-app
Gå frakoblet med Player FM -appen!

زه‌بوره‌كان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩

24:23
 
Del
 
Manage episode 438585476 series 3425855
Innhold levert av Dr. J. Vernon McGee. Alt podcastinnhold, inkludert episoder, grafikk og podcastbeskrivelser, lastes opp og leveres direkte av Dr. J. Vernon McGee eller deres podcastplattformpartner. Hvis du tror at noen bruker det opphavsrettsbeskyttede verket ditt uten din tillatelse, kan du følge prosessen skissert her https://no.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩

  • 1ئەی خودایە، ڕزگارم بکە،
  • چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە.
  • 2لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم،
  • جێی پێی تێدا نییە.
  • چوومەتە ناو قووڵایی ئاو،
  • لافاو ڕایماڵیوم.
  • 3ماندوو بووم لە هاوارکردن،
  • گەرووم ژان دەکات،
  • چاوەکانم کز بوون
  • هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن.
  • 4ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە
  • لە مووی سەرم زۆرترن،
  • زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن،
  • ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن.
  • ئەوەی نەمدزیوە
  • ئێستا دەبێت بیدەمەوە.
  • 5ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت،
  • تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین.
  • 6ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
  • با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە،
  • بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن.
  • ئەی خودای ئیسرائیل،
  • با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،
  • بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن.
  • 7لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت،
  • شەرمەزاری ڕووی داگرتم.
  • 8لەلای براکانم بووم بە بیانی،
  • لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە.
  • 9دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت،
  • جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.
  • 10کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە،
  • بوو بە سووکایەتی بۆم.
  • 11جلوبەرگی گوشم پۆشی،
  • بووم بە پەند لەلایان،
  • 12بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن،
  • مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن.
  • 13ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە،
  • لە کاتی ڕەزامەندیت،
  • ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت،
  • بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە.
  • 14دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم،
  • لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم.
  • 15با لافاو ڕام نەماڵێت،
  • قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت،
  • زەوی قووتم نەدات.
  • 16ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە،
  • بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە،
  • 17ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە،
  • چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە.
  • 18لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە،
  • لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە.
  • 19تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت،
  • هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن.
  • 20ڕیسوایی دڵی شکاندووم،
  • نەخۆش کەوتووم،
  • چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو،
  • چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت.
  • 21ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا،
  • لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام.
  • 22با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان،
  • ببێتە سزا و تەڵەیان.
  • 23با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،
  • هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.
  • 24هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە،
  • با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ.
  • 25با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت،
  • کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت!
  • 26ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و
  • ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.
  • 27تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان،
  • بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت.
  • 28لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە،
  • لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە.
  • 29ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام،
  • با ڕزگاریت بمپارێزێت.
  • 30بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم،
  • بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.
  • 31ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە،
  • لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم.
  • 32هەژاران دەبینن و شاد دەبن،
  • ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە!
  • 33یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت،
  • بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات.
  • 34با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن،
  • دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت،
  • 35چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و
  • شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە،
  • لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان،
  • 36دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی،
  • ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.

زه‌بوره‌كان ٧٠

  • 1ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،
  • ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.
  • 2با شەرمەزار و سووک بن
  • ئەوانەی گیانی منیان دەوێت،
  • با ببەزن و ڕیسوا بن
  • ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.
  • 3با هەڵبێن لە شەرمان
  • ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»
  • 4بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،
  • شاد و دڵخۆش بن.
  • با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»
  • ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.
  • 5بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،
  • خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.
  • یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،
  • ئەی یەزدان، دوامەکەوە.

زه‌بوره‌كان ٧١

  • 1ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،
  • با هەرگیز شەرمەزار نەبم،
  • 2بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە.
  • گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە.
  • 3بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا،
  • هەمیشە پەنای بۆ ببەم.
  • فەرمانی ڕزگاریی من بدە،
  • چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت.
  • 4ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران،
  • لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە.
  • 5ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت،
  • لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت.
  • 6لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە،
  • تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام،
  • ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە.
  • 7بووم بە پەند لەلای زۆر کەس،
  • بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت.
  • 8دەمم پڕە لە ستایشی تۆ،
  • لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ.
  • 9لە کاتی پیری فڕێممەدە،
  • کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە،
  • 10چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن،
  • ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن.
  • 11دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە،
  • ڕاوی بنێن و بیگرن،
  • چونکە دەربازکەری نییە.»
  • 12خودایە، لێم دوور مەکەوە،
  • ئەی خودای من، زوو بگە فریام.
  • 13با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن،
  • با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن،
  • ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.
  • 14بەڵام من هەمیشە هیوادارم،
  • هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم.
  • 15دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات،
  • بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات،
  • هەرچەندە پێوانەکەی نازانم.
  • 16دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم،
  • تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.
  • 17خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم،
  • هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
  • 18خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم،
  • وازم لێ مەهێنە،
  • هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم،
  • هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.
  • 19خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە،
  • کردارەکانت زۆر مەزنن.
  • ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟
  • 20تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام،
  • بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە،
  • لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە.
  • 21مەزنێتیم زیاتر دەکەیت،
  • دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت.
  • 22ئەی خودای من،
  • لە پێناوی دڵسۆزیت بە ساز ستایشت دەکەم،
  • ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
  • بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم.
  • 23لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن،
  • کە گۆرانیت بۆ دەڵێم،
  • هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە.
  • 24زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات،
  • چونکە شەرمەزار و سووک بوون،
  • ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.

زه‌بوره‌كان ٧٢

  • 1ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،
  • ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.
  • 2با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،
  • بە دادپەروەریش هەژارەکانت.
  • 3با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،
  • گردەکان ڕاستودروستی.
  • 4با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،
  • کوڕی نەداران ڕزگار بکات،
  • زۆرداران وردوخاش بکات.
  • 5با وەک خۆر بمێنێت،
  • وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.
  • 6وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،
  • وەک هەور زەوی ئاو بدات،
  • 7ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،
  • ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.
  • 8لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات،
  • لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.
  • 9بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
  • ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.
  • 10پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن،
  • پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن.
  • 11هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
  • هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن.
  • 12لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات،
  • چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە.
  • 13بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە،
  • گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات،
  • 14گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە،
  • خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.
  • 15تەمەن درێژ بێت!
  • با لە زێڕی شەبای پێبدرێت،
  • با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن،
  • با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن.
  • 16با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت،
  • لەسەر لووتکەی گردەکان،
  • بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە،
  • با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن.
  • 17با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت،
  • هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت.
  • هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن،
  • هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.
  • 18ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،
  • بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.
  • 19هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،
  • با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات.
  • ئامین و ئامین.
  • 20لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.

  continue reading

646 episoder

Artwork
iconDel
 
All episodes

×
 
Loading …

Velkommen til Player FM!

Player FM scanner netter for høykvalitets podcaster som du kan nyte nå. Det er den beste podcastappen og fungerer på Android, iPhone og internett. Registrer deg for å synkronisere abonnement på flere enheter.

Hurtigreferanseguide

Copyright 2024 | Sitemap | Personvern | Vilkår for bruk | | opphavsrett